ئاوێنه ماڵپهری فهرهه نگ و هونهری کوردی
Home E-mail Archive Posts Profile
نەمامی عەرعەری کۆرپەش لە تۆ خنجیلەتر نابێ لە عالەمدا لە تۆ چاتر، لە تۆ مەحبوب و شیرینتر ئەگەر دەعواچیەک مابێ، درۆ ناکا دەسا با بێ دەسا با بێن بەصەف یەکسەر هەموو چاومەست و گوڵڕومەت با بزانن چۆن ئەبێ مەحجوب، ئەوی وا لافی لێدابێ درۆیە تۆلە ئینسان بی، ئەمە عەقڵم قبوڵ ناکا پەریش حەدی نییە وا بێ، ئەبەد حۆریش بە تۆ نابێ کەوابوو تۆ لە شوعلەی نووری پاکی صونعی یەزدانی ئەبێ جێگای ئەصلیشت عەتارید یا ثریا بێ بتی تۆ، ئەتپەرستم من عیبادەت بۆ کەسێک ناکەم ئەگەر چی ئاگری جوملەی جەهەننەم بۆم لە کارا بێ ئەوا سوتام، گڕم تێ بەربوو گیانە بمگەرێ تو خوا بە ماچی تۆ نەبێ وأللە برینی من دەوا نابێ بە لەنجە و ناز و غەمزە و عیشوەی ڕەفتار و گوفتارت هەزاران فیتنەها ناحەق نییە گەر بێت و بەرپا بێ بەلامانا کە نایەی باکی قەهری خوات نییە ظالم زەمانە هەر وەها نابێ هەتا چەند ساڵی باوابێ
صفحه قبل 1 2 3 4 5 ... 20 صفحه بعد
تبادل لینک هوشمند برای تبادل لینک ابتدا ما را با عنوان ئاوێنــــه و آدرس awenakurd.LXB.ir لینک نمایید سپس مشخصات لینک خود را در زیر نوشته . در صورت وجود لینک ما در سایت شما لینکتان به طور خودکار در سایت ما قرار میگیرد.
Copyright © 2012 All Rights Reserved by awenakurd.loxblog.com - Des By : M.Pishbini**ئاوێنـــــه**